Gökçe Karaköse,Alper Korkmaz,Halis Akyıldız,Hamdi Dindirek
23 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2025
ئیستانبوڵ - AA
کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆ تەمێکی چڕ باڵی بەسەر گەرووی ئیستانبوڵ و هەندێک ناوچەی شارەکەدا کێشا و، بەهۆی دابەزینی مەودای بینینەوە شۆفێران دووچاری سەختی بوون.
بەهۆی تەمەوە مەودای بینین لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی شارەکەدا دابەزی و، تەم بەتەواوی باڵی بەسەر بینا بەرزەکاندا کێشا.

تەم کاریگەری زۆری لەسەر پردەکانی هالیچ و گالاتە دروست کرد.
هاوکات بەهۆی دابەزینی مەودای بینین هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان باهچەسەرای و ماهمودبەی ئاستەنگی بۆ دروست بوو، ئەوەیش قەرەباڵغییەکی زۆری دروست کرد.

بەهۆی چڕی تەمەوە مەودای بینین لە گەرووی ئیستانبوڵ و پردی شەهیدانی ١٥ی تەمووز زۆر دابەزی.