ئەنقەرە
تەرمی پەرلەمانتاری هەدەپە موراد بۆزلاك لە گوندی مھینا (ئاكتاش)-ی سەر بە شارۆچكەی شەرەفلیكۆچهیساری ئەنقەرە بەخاك سپێردرا. تەرمی بۆزلاك، لە دوای رێكخستنی رێوڕەسمێك لەبەردەم بارەگای سەرەكی پارتی دیموكراتی هەرێمەكان (دەبەپە) ەوە بەرەو گوندەكەی خۆی برا. سەرەتا تەرمەكە برایە ماڵی فاتمە بۆزلاك-ی دایكی كە پێشتر ناوبراوی لێ دەژیا.
هەریەك لە هاوسەرۆكی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و پەرلەمانتاران سەردانی زەیجان ی هاوسەری بۆزلاك یان كرد و سەرەخۆشیان لێ كرد. تەرمەكە پاش خوێندنی نزا لەسەری، بەرەو قەبرستانی گوندەكە برا.
دواتر نوێژی مردوویان لەسەر تەرمەكەی خوێند و پاشان بەخاك سپێردرا.