Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
06 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، توغروڵ تورکەش، سه‌باره‌ت به هێرشی کیمیاییهكهی سووریا رایگه‌یاند: ''رژێم کردوویەتی و بەداخەوە لەدژی هاووڵاتییە سڤیلەکان کردوویەتی. بەداخەوە منداڵان و ژنان لەئەنجامی هێرشەکەدا گیانییان لەدەستداوە. پێویستە ئەمە بگوترێت''.
له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵودا، توركه‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ و، چه‌ند روونكردنهوهیهكیشیدا.
هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له ئیدلب و، پاش ئه‌وه‌یش لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌و باره‌یه‌وه وه‌بیر توركه‌ش هێنرانه‌وه و، پرساری لێكرا كه ئایا هه‌وله‌كانی توركیا، رووسیا و ئێران بۆ راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریا كه ماوه‌یه‌كی زۆر كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد بێهووده بوو؟ دوای ئه‌و هێرشه كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی بریندار كرد هه‌ڵوێستی توركیا چۆن ده‌بێت؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "له راستیدا ئه‌وه كارێكی دڕندانه‌یه. ئه‌وه پێی ناگوترێت دامڕكاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ، به‌وه ناگوتریت شه‌ڕ. به چه‌كی كیمیاوی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژرا. دووه‌میش به‌رگرییه‌كانیان به‌تاڵه. با ببینین كه پیش‌تر چی روویداوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی پشت ئه‌و شی بكه‌ینه‌وه. له‌لایه‌ك ده‌گوترێت رژێم دژی ئۆپۆزسیۆن چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه. له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌هانه نیشان ده‌دات ده‌ڵێت چه‌كی كیمیایی به‌كارنه‌هاتووه، به‌ڵام هیرشی كردووه بۆ له‌ناوبردنی كۆگایه‌ك، چه‌كه‌كه له كۆگاكه‌دا بووه، ئه‌وه بووه. بەلای منه‌وه هه‌ردوكیان جیاوازی نییه. ئه‌گه‌ر رژێم ده‌یوانی له‌ناو كۆگاكه‌دا چه‌كی كیمیایی هه‌یه پێویست بوو بزانێت كه نابێت هێرشێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدات. ئه‌وه‌ی لایه‌نی رووسی و ئه‌وانی دیكه ده‌یهێننه‌وه به‌هانه نییه، به‌لای منه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كه كه بابه‌ته‌كه به‌هێزتر ده‌كات، رژێم کردوویەتی و بەداخەوە لەدژی هاووڵاتییە سڤیلەکان کردوویەتی. بەداخەوە منداڵان و ژنان لەئەنجامی هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە. پێویستە ئەمە بگوترێت''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا تورکەش رایشیگه‌یاند: ''ئێمە هەر لەسەرەتاوە بۆچوونی نەرێنیمان سەبارەت بە رژێمی ئەسەد لە سووریا هەبوو. لە ئێستاشدا پارێزگاریی لەو بۆچوونەمان دەکەین. ماوەیەکی زۆر درێژە سەرکۆمارمان و سەرۆکوەزیرانمان ئاماژە بەوەدەکەن ناتوانرێت بەوشێوەیە سووریا بەڕێوەببرێت. من پێم وایە پارێزگاریی لە هەمان هەڵوێستی توندی خۆمان دەکەین''.
سه‌باره‌ت به دەنگۆی 'کودەتای کۆنتڕۆڵکراو' کە سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو بانگەشەی بۆ دەکات، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا تورکەش گوتی: "هەوڵی کودەتا هەوڵی کودەتایە. ئەوە کۆنتڕۆڵکراو و کۆنتڕۆڵنەکراوی نییە. ئەوەی دەیەوێت لە رێگەی ئەمەوە ئەستێرەی بەختی بدرەوشێتەوە پێی دەگوترێت 'نەخۆشی دەروونی'. پێموانییە نەخۆشانی دەروونی بەمجۆرە لە تورکیا هەبن. لەبەرئەمە ئەمە ئەگەرێکی هیچە".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "لایەنی سەرنجڕاکیشی کارەکە لە ساڵی ١٩٨٠ دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلوول ئاڵپئارسڵان تورکەش لە دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو لەبەر ئەوەی گوتبووی 'رژێمی تاکەکەسی دەوێت و لەبەرئەمە دەڵێت دەستوور بگۆڕدرێت'. تورکیا تاکو گەیشتووەتە ئێستا بە رووداوی ئاوا نامۆدا تێپەڕیووە".