Sarmand Hameed
09 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
هێڵی فڕۆکەوانیی تورکیش ئێرلاین لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران دەست پێدەکاتەوە دوای ئەوە دوێنێ چوارشەممە بەهۆی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بەشێوەیەکی کاتی گەشتەکانی بۆ ئەو دوو وڵاتە هەڵپەساردبوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، هێڵی فڕۆکەوانیی تورکیش ئێرلاین رایگەیاندووە، لە کاتژمێر 21:00ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران دەست پێدەکاتەوە.
تورکیش ئێرلاین ئاماژەی بەوەشکردووە، کە یەکەم گەشتی دوای دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گوکچەنەوە بۆ تارانى پایتەختی ئێران دەبێت و لە کاتژمێر 21:05 ئەنجام دەدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە کە فڕۆکەکانی کۆمپانیاکە کایەی ئاسمانیی هەریەک لە عێراق و ئێران بەکاردەهێنن.