Ali Kemal Akan
10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا رایگەیاند: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، چارەسەریی ١١٧ قارەمانی سوپا کۆتایی ھاتووە و گەڕاونەتە سەر ئەرکەکانیان".
لە راگەیەنراوێکدا، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاماژەی بەوەداوە، ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە رۆژی٢٠ی مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بە مەبەستی لە چالاکی خستنی ئەندامانی پەکەکە/یەپەگە و داعش و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برایان لەو ناوچەیە لە ستەمی ئەو رێکخراوانە لە لایەن سوپای تورکیا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
سوپای تورکیا راشیگەیاندووە : "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، چارەسەریی ١١٧ قارەمانی سوپا کۆتایی ھاتووە و گەڕاونەتە سەر ئەرکەکانیان".
ھاوکات ئەوەش راگەیەنراوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیادا لە ٢ تا ٩ی ئەم مانگە لە دیاربەکر، ماردین و ناوچەکانی سنووری نێوان عێراق و تورکیا، ١٨ تیرۆریست کە یەکێکیان بەرپرسێکی باڵایە کوژراون.