توركيا

تورکیا.. یەکەمین بەفری ئەمساڵ لە بەرزاییەکانی شاری ئاردەخان باری

- یەکەمین بەفری ئەمساڵ لە بەرزاییەکانی شاری ئاردەخانی تورکیا باری.

Günay Nuh, Abdullah Shukur  | 22.09.2019 - نوێکردنەوە : 23.09.2019
تورکیا.. یەکەمین بەفری ئەمساڵ لە بەرزاییەکانی شاری ئاردەخان باری

Ardahan

ئاردەخان - AA

یەکەمین بەفری ئەمساڵ لە بەرزاییەکانی شاری ئاردەخانی تورکیا باری.

ئەمڕۆ بە درێژای رۆژ کەشوھەوای سارد باڵی بەسەر ئەو شارەدا کێشا و لە ئێوارەشدا لە بەرزاییەکانی شاری ئاردەخان سپیپۆش بوون.

بارینی بەفر و کەشوھەوای تەماوی لە ناوچەی سەخارانی رێگای سەرەکی نێوان ئاردەخان و ئارتڤین، گرفتی ھاتوچۆی بۆ شوفێران دروستکرد.

بەرپرسانی ناوچەکە شوفێرانیان لە گرتنبەری رێوشوێنی پێویست ئاگادارکردەوە.

لەلایەکی دیکەش یەکەمین بەفری ئەم وەرزە لە بەرزاییەکانی شاری ئۆردو باری. 

دوێنێ بە درێژای شەو باران لە ناوچەی کەناراوەکانی ئۆردو باری و بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیەش سپیپۆش بوون. 

لەگەڵ ئەم بەفر بارینە، دەشتاییەکانی چامباشی لە بەرزایی دوو ھەزار مەتر لە ئاستی دەریا و دەشتایی پەرشەمیە لە بەرزاری ھەزار و ٥٠٠ مەتر لە ئاستی دەریا سپیپۆش بوون.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın