Mahmut Nabi
14 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2022
مۆغلا ــ AA
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا، واحید کریشجی کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی کە لە دارستانەکانی ناوچەی داتچا سەربە پارێزگای مۆغلا باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە کەوتەوە، راگەیاند.
واحید کریشجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە، ٣٠٠ ھێکتار زەوی لە دارستانەکە، ھەروەھا ٤٠٠ ھێکتاری زەوی کشتوکاڵیی سووتاون.
راشیگەیاندووە کە ھەر بەھۆی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە، سێ ھەزار و ٥٢٠ ھاووڵاتیی لە ناوچەکە گواستراونەتەوە و ئاماژەی بەوەیشدا کە بەھۆی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە، ١٠ خانوو زیانیان بەرکەوتووە.
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا، واحید کریشجی باسی لەوەش کرد کە بەھۆی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە، ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە، بەڵام ٢٠ ھاووڵاتی برینداربوون کە ١٣یان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێھێشتووە و حەوتەکەی دیکەیش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.