Sarmand Hameed
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پیرۆزبایی لە ئاژانسی ئانادۆڵو کرد بەبۆنەی ٩٩ یەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە کە ئەمڕۆ ٦ی نیسان ساڵیادی دامەزراندنی بوو.
سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد بەبۆنەی ٩٩یەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە، "ئاژانسی ئانادۆڵو لەوەتەی جەنگی سەربەخۆییەوە (١٩١٩-١٩٢٣) تاوەکو ئەمڕۆ دەنگی وڵاتەکەمانی بە وڵاتانی جیهان گەیاندووە، بەبۆنەی ٩٩ یەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە پیرۆزبایی لێ دەکەم".
ئاژانسی ئانادۆڵو بەر لە ٩٩ ساڵ و لە ٦ی نیسانی ١٩٢٠، بە رێنمایی دامەزرێنەری کۆمار، مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرێنرا بە ئامانجی گەیاندنی پەیامەکانی جەنگی سەربەخۆیی بە وڵاتانی جیهان بە سەربەخۆیی و شەفافییەت.