Mehmet Tosun
14 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند لە میانی ئەو چالاکییانەی کە بە هەماهەنگیی فەرمانگەی پەیوەندییەکان رێكدەخرێت، جەخت لەوە دەكرێتەوە كە داستانی ١٥ی تەمووز بە ئیرادەی بەهێزی گەلی تورک و بە خۆشەویستی نیشتمان و نەتەوە نووسراوەتەوە.
لە چالاکییەکانی یادکردنەوەدا کە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەچێت، سەرنج دەخرێتە سەر سەرکەوتنی دیموکراسی کە لە ١٥ی تەمووزدا بەدەست هات، دەسەڵاتی دیموکراسیی تورکیا و مەترسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ بۆ دیموکراسییە جیهانییەکان.
ئامانج لە چالاکییەکانی یادکردنەوەدا، زیندووڕاگرتنی رۆحی ١٥ی تەمووز و بەهێزکردنی هۆشیاری نەتەوەیی و یادکردنەوەی شەهیدانە.
- بەرنامەکانی سەرکۆمار ئەردۆغان لە رۆژی ١٥ی تەمووزدا
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی ١٥ی تەمووز، لەگەڵ سەربازە دێرینەكان و كەسوكاری شەهیدان لە مۆنۆمێنتی ١٥ی تەمووز لە کۆشکی کۆماری تاجەگوڵینە دادەنێن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای نوێژی هەینی و بەرنامەی خەتمی شەریف کە لە مزگەوتی میللەت بەڕێوەدەچێت، تاجەگوڵینە لە مۆنۆمێنتی پەرلەمانی تورکیا دادەنێت.
ئەردۆغان دوای بەرنامەکەی لە ئەنقەرە، بەشداری لە پرۆگرامی ١٥ی تەمووز رۆژی دیموکراسیی و یەکێتیی نیشتمانییدا دەکات کە ئێوارەی سبەی هەینی لە گۆڕەپانی سەراچخان-ی ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، گوتارێک پێشکەش دەکات.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رۆژی دیموکراسیی و یەکێتیی نیشتمانییدا، فیلم، ڤیدیۆ و دۆکیۆمێنتاری بە تورکی و ئینگلیزی نمایش دەکرێن کە باس لە فەتۆ دەکەن، جەخت لەسەر بەرخۆدانی گەل، خەباتی دەوڵەت و سەرکەوتنی دیموکراسی دەکەنەوە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان هەروەها پێشانگای فۆتۆگرافی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شارەکانی ئیستانبوڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، ئەسکیشەهیر، قۆنیا، قەیسەری، عەنتاب، سێواس، ترابزۆن، مەڕەش و ئەرزەڕوم رێکدەخات.