Gökhan Çeliker,Sami Sohta
03 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2024
ئانتاڵیا ــ AA
لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا، کۆبوونەوەی گرووپی "MIKTA"، ئەنجامدرا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی کاروباری یەکێتی ئەورووپا لە وەزارەتی دەرەوە، محەمەد کەمال بوزای بە نوێنەرایەتی تورکیا بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە.
گرووپی "MIKTA" کە ھەر یەک لە تورکیا، مەکسیک، ئێندۆنیزیا، کۆریای باشوور و ئوسترالیا لەخۆدەگرێت لە ساڵی ٢٠١٣دا، وەک ھاوبەشییەک لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە G20 بە ئامانجی پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان وڵاتانی پێشکەوتوو و وڵاتانی تازە گەشەسەندوو، دامەزراوە.
باسی لەوەش کردووە کە کۆبوونەوەکە لەلایەن باڵیۆزخانەی مەکسیکەوە لە ئەنقەرە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئاژانسی تورکیا بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی (TİKA) ڕێکخرابوو، بەو پێیەی وڵاتەکەی سەرۆکی ئەم خولەی گرووپی "MIKTA" یە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە پاڵ بەرپرسانی تورکیا، ھەروەھا باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی "MIKTA" لە کۆبوونەوکەدا، بەشداربوون.