Hussien Elkabany
01 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2026
سوپای کوێت ڕایگەیاند کە بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک و دۆڕن، ھێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەیان، بەڵام توانیویانە بەرپەرچی ھێرشەکان بدەنەوە.
لەوبارەیەوە سوپای کوێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەداوە کە بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک و دۆڕن، ھێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەیان.
ڕاشیگەیاندووە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی کوێت، بەرپەرچی ھێرشەکانیان داوەتەوە.
ھەروەھا سوپای کوێت باسی لەوەشکردووە کە لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی مووشەک و دۆرنەکان، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوە لەو وڵاتە بیستراوە.
سوپای کوێت، ئەو لایەنەی ئاشکرا نەکردووە کە مووشەک و دۆڕنەکانی ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە.