Sangar Hamad Azeez
22 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2016
بە گوێڕەی سەرچاوەکانی ئاسایشی تورکیا، ژمارەی ئەو ئەندامە بیانیانەی داعش کە لە رێگەی زەمینییەوە لەلایەن پاسەوانانی سەر سنوور و جەندرمەوە دەستگیر دەکرێن رۆژ بە رۆژ رێژەکەی زیاتر دەبێت.
هێزەکانی ئاسایش لە ساڵی رابردوودا ٩٦١ ئەندامی بیانی داعشیان دەستگیر کردووە و لەم ساڵیشدا لە مانگی کانوونی دووەم ١٧٨ کەس و لەم مانگەشدا ٨١ کەسیان دەستگیر کردووە کە دەیانویست بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری تورکیا ببەزێنن.
مانگی رابردووش حکوومەتی تورکیا ١٥ کەسی بەتۆمەتی ئەندامێتی لە داعش دەستگیر کرد.
ئەو ٨١ کەسەی کە لەم مانگەدا دەستگیر کراون ٣٣ کەسیان لە نێو خاکی تورکیا و ٤٨ کەسیان لە کاتی هەوڵدان بۆ چوونە نێو خاکی سووریا، دەستگیر کران.
بەپێی گوتەی ئەم سەرچاوانە، زۆرینەی ئەو کەسانەی کە دەستگیر دەکرێن لە نزیک شارۆچکەی ئەلبەیلی سەر بە پارێزگای کلیسەوەن.