Mohammed Baqi Hussein
22 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له كۆشكی چانكایا به‌ڕێوه چوو، پلانی حكوومه‌ته‌كه‌ی بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌ساڵی 2016دا خسته‌ڕوو.
داودئۆغڵو گوتی: "با كه‌س بیر له‌وه نه‌كاته‌وه و چاوه‌ڕوانیش نه‌كات كه به‌هۆی ئاگری ده‌وروبه‌رمانه‌وه بێ ده‌نگ بین. بێ ده‌نگ نابین و زۆر زیاتر به‌ڕووی جیهاندا ده‌كرێینه‌وه و لێی نزیك ده‌بینه‌وه".
داودئۆغڵو له گوته‌كانیدا باسی له به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش كرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند کە "به‌ڵێ تیرۆر به‌رده‌وامه له په‌لاماره‌كانی و ئاگر ده‌خاته جه‌رگمانه‌وه به‌ڵام توركیا ده‌وڵه‌تێكی مه‌زنه، گه‌له‌كه‌مان گه‌لێكی مه‌زنه. ئێمه نه‌هامه‌تی زۆرمان تێپه‌ڕاند و بێگومان ئه‌مه‌یش تێده‌په‌ڕێنین. پێداگرییمان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وامه. له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه جیاوازیی نییه، وه‌ڵامی شایسته‌یان ده‌ده‌ینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له توانا و وزه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا تێ ده‌گه‌ن و درێژه‌ی به گوته‌كانی دا.
داودئۆغڵو هەروەها گوتی: "له توانا و وزه‌مان تێ ده‌گه‌ین. به هه‌ستیارییه‌وه له‌و كه‌مپینه پیسه ده‌ڕوانین كه دژ به توركیا به‌ڕێوه ده‌برێت. ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بچووككردنه‌وه‌ی توركیا ده‌دات، رێكخراوه‌كانی دابه‌شكار، رووخێنه‌ر و هاوته‌ریب كه به‌دوای هۆكاردا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئەوەی زیان به توركیا بگه‌یه‌نن، به ئامانجه‌كانیان ناگه‌ن. ئه‌وانه‌ی خوازیاری گۆڕینی دید و تێگه‌یشتنی توركیان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی له كۆمه‌ڵگی نێوده‌وڵه‌تی، له به‌رده‌م مێژوو و گه‌لدا شه‌رمه‌زار ده‌بن".
داودئۆغڵو باسی له‌وه‌ش كرد كه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی چه‌په‌ڵ له ده‌ره‌وه، دژی توركیا له‌ئارادایه.
ئەو زیاتر گوتی: "هه‌موو رۆژێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراو، راسته‌وخۆ پڕوپاگه‌نده‌ی ره‌ش به‌رامبه‌ر توركیا و گهشتوگوزارهكهی دەکرێت. به‌داخه‌وه سه‌رسامین له‌وه‌ی كه‌سانێك له ناوه‌وه هاوكارییان ده‌كه‌ن. بوونه ئۆپۆزسیۆن مافی هه‌موو كه‌سێكه به‌ڵام مایه‌ی قبووڵكردن نییه کە به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنبوون به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی ئاكپارتی له‌سه‌ر شاشه‌ی وڵاتانی دیكه‌وه، وڵاته‌كه‌مان خراپ بكرێت".
له‌باره‌ی پلانه‌كه‌ی حكوومه‌ته‌وه داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه‌رتی گه‌شتوگوزار وه‌ك بهشدارێك له چاره‌سه‌ر ده‌بینن.
داودئۆغڵو گوتی: "حكوومه‌ته‌كه‌مان كه‌رتی گه‌شتوگوزار وه‌ك به‌شدارێكی چاره‌سه‌ر ده‌بینێت و هه‌ستیارییه‌كی زۆر نیشان ده‌دات تا كه‌رته‌كه زیانی پێ نه‌گات. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌و پاكێجه پلانه‌ی ئه‌مڕۆ ئاشكرامان كرد، راسته‌خۆ 255 ملیۆن لیره‌ی توركی یارمه‌تی بۆ كه‌رته‌كه ته‌رخان ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها دانه‌وه‌ی بڕی 288 ملیۆن لیره‌ش بۆ كه‌رته‌كه دوا ده‌خه‌ین و دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر سێ ساڵدا و به‌وجۆره لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه".
داودئۆغڵو بانگهێشتی خه‌ڵكی جیهانی كرد بەمەبەستی گەشتیاری سه‌ردانی توركیا بكه‌ن و پشووه‌كانیان لەو وڵاتە بەسەر ببەن و تورکیاش میواندارییان بکات.
داودئۆغڵو لە کۆتاییدا گوتی: "لێره‌وه به هه‌موو جیهان و هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌مانه‌وێت میواندارییان بكه‌ین راده‌گه‌ینم، توركیا ماڵی خۆتانه. ده‌توانن بێنه ئه‌م وڵاته خۆش و ئارامه‌وه و پشووهكانتان به‌سه‌ر به‌رن، ده‌توانن سوود له مێژوو و سرووشته جوانه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته وه‌ربگرن. ئاماده‌ین به‌و میوانپهروهرییه بێ وێنه‌یه‌ی هەتا ئه‌مڕۆ میوانداریمان كردوون، میوانداریتان بكه‌ین".