Barış Gündoğan
28 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧٤ ھەزار و ٤٤٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدرا، دەرەنجام پشکنینی ٣٠ ھەزار و ١٠٣ کەس پۆزەتیڤ دەرچوو، ١٨٢ کەس گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا پەیوەندیدار بە داتاکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧٤ ھەزار و ٤٤٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدرا، دەرەنجام پشکنینی ٣٠ ھەزار و ١٠٣ کەس پۆزەتیڤ دەرچوو، ١٨٢ کەس گیانی لەدەستدا.
راشگەیەندرا کە لە تورکیا ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە چوار ھەزار و ٩٠٣ کەس، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی سێ ھەزار و ٦١١ کەسی دیکە، کۆی گشتی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە ٣٩٦ ھەزار و ٢٢٧ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لەبارەی رێککارەکانی رێگریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تویتەر نووسیویەتی: "ھەموومان بەرپرسین لە پابەندبوون بە رێنماییەکان".