Abdullah Shukur
18 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو: "دڵخۆشین بەھەڵگرتنی سزای سەر ئێران. لەمباوەڕەداین کە گەماڕۆی سنووردار لە ناوچەکەدا کاردەکاتە سەر گەشەپێدانی ناوچەکە و ھیچ ئەنجامێکیش نابێت. بەم پێیەش دڵخۆشی بە ھەڵگرتنی گەماڕۆکانی سەر ئێران و جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی ناوەکی. لەمباوەڕەداین کە پەیوەندی ئێران و تورکیا لە بواری ئابووری بەھێزتر دەبێت".
داودئۆغڵو پێش سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست. داودئۆغڵو لەبارەی پرسیاری ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر ئێران رایگەیاند کە تورکیا یەکێک بووە لەو لایەنانەی کە زۆر ھەوڵی داوە پرۆگرامی ناوەکی ئێران شەفاف بێت و گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە ھەڵبگیرێت.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغلو لەبارەی ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گوتی: " ئێمە ھەممومان و ئێران و تورکیا و وڵاتانی دراوسێی لە ناوچەکەدا پێویستە گرنگی بە رۆڵی ئەرێنی و دروستکەر لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بدەین. پێویستە پێکەوە کاربکەین بۆ کۆتایھێنان بە توندوتیژی و گوشار لە ناوچەکەماندا. ھیوادارین ئەم جۆرە کارانە ئەنجام بدرێت. چونکە وڵاتانی ناوچەکە رۆڵی چالاکیان دەبێت لە گفتوگۆی سیاسی لەبارەی سووریا. ھاوکات بەشداردەبن لە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی ئەرێنی لە ناوچەکەدا. بەپێچەوانەوە بارگرژی زیاتر سەرھەڵدەدات و ئێمەش بە ھیچ شێوەیەک ھیوا بۆ ئەمە ناخوازین".