Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2016
لەپەلامارێكی چەكدارانی پەكەكەدا بۆسەر زرێپۆشێكی پۆلیسی توركیا لە شارۆچكەی ئیدیل-ی سەربە پارێزگای شرنەخ 7 پۆلیس بریندار بوون و دواتر 3 لە پۆلیسە بریندارەكان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكان شەوی رابردوو چەكدارانی پەكەكە لەكاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی پۆلیسی توركیا لە شەقامی ئەڵانیای شارۆچكەی ئیدیل-ی سەربە پارێزگای شرنەخ، بۆمبێكی چێنراویان پێدا تەقاندۆتەوە، دواتر تەقەیان لە زرێپۆشەكە كردووە و لەئاکامدا 7 پۆلیس بریندار بوون. دوای پەلامارەكە پۆلیسە بریندارەكان گەیەنرانە نەخۆشخانەی ئیدیل و لەوێشەوە بە هەلیكۆپتەر گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی شرنەخ.
سەرەڕای هەوڵی پزیشكەكان 3 لە پۆلیسە بریندارەكان گیانیان لەدەستدا.
هاوكات ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەكانی توركیا بۆ دەستگیركردنی چەكدارانی پەكەكە بەردەوامە.