Abdullah Shukur
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازیی لە پارێزگای ھەکاری بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٢٥ سەرباز برینداربوون و کارەکانی گەڕان بە دوای حەوت سەربازی دیکەش تا ئێستا بەردەوامە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ھیچ زانیارییەک لەبارەی رووداوەکەی بنکەیەکی سەربازیی لە ھەکاری ئاشکرا نەکراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "لە بنکەیەکی سەربازیمان لە ھەکاری، تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی قورس روویداوە و بەو ھۆیەوە ٢٥ سەربازی قارەمان برینداربوون و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کراون. کارەکانی گەڕان بەدوای حەوت سەربازی قارەمانی دیکەش بەردەوامە. لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە".