Abdullah Shukur
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
تورکیا ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی شاری مۆگادیشۆ پایتەختی سۆمالی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکراو لە شاری مۆگادیشۆ ئەنجامدرا و بووە ھۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک. داوای لێخۆشبوون بۆ قوربانیان و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و حکوومەتی سۆمال دەکەین".
لە ئاکامی ھێرشێکی بۆمبی لە شاری مۆگادیشۆ پایتەختی سۆماڵ، ١٢ کەس کوژران.