Aliia Raimbekova,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
04 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2017
ئاستانا - AA
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانای تایبەت سووریا، وڵاتانی گه‌ره‌نتیكار توركیا، رووسیا و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر درووستكردنی ''ناوچەی داماڵراو لە پێکدادان''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، كایرات ئابدراهمانۆڤ له دووه‌م رۆژ و كۆتا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كاندا روونكردنه‌وه‌ی بۆ راگه‌یاندنه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كاندا دروستبووه.
کایرات ئابدراهمانۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاتانی گرەنتیکار، تورکیا، رووسیا و ئێران رێککەوتن له‌سه‌ر درووست‌کردنی ژمارەیەک ''ناوچەی داماڵراو لە پێکدادان'' له نێوان لایه‌نه‌كاندا له شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا.
کایرات ئابدراهمانۆڤ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و وڵاتانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژووكردووه جارێكی دیكه به‌ڵێنیانداوه به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، له‌به‌ر ئەوە پێویسته قه‌یرانی سووریا به رێگه‌ی ئاشتیی و له‌چوارچێوه‌ی بڕیارەکانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، باسی له‌وه‌شكرد كه له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مانگی ته‌مووزدا له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی ئه‌نجامده‌درێت، پاشان له ئاستانا كۆبوونه‌وه‌ی باڵا رێكده‌خرێت.
دوای لێدوانەکە هەریەک لە یاریدەدەری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەدات ئۆناڵ و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ کاروباری سووریا ئەلێکساندەر لاڤرەنتیەڤ و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسەین جابری واژوویان لەسەر دەقی یاداشتنامەکە کرد.
راگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن شەڕکەرەکانی سووریا بە دڵنیاییدانی تورکیا و رووسیا لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ کەوتە واری جێبەجێکردن. سەرباری پێشێلکردنی ئاگربەستەکە بە شێوەیەکی چڕ لە لایەن رژێمی ئەسەد و ئەو گرووپە چەکدارانەی ئێران پشتیوانیان دەکات، یەکەم کۆبوونەوەی ئاستانە بە سەرۆکایەتی تورکیا و رووسیا لە ٢٣-٢٤ی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو. تورکیا بە دڵنیاییدان بۆ ئۆپۆزسیۆن و رووسیا و ئێرانیش بە دڵنیاییدانى رژێم بۆ رەچاوکردنی ئاگربەست رێککەوتن بۆ هێنانەدی میکانیزمی سێیەم. لە ئاستانا لە ١٥-١٦ی شوبات و ١٤-١٥ی ئادار چەند کۆبوونەوەیەکیان بەدوای یەکدا ئەنجام دا.