Hemn Baban
18 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2019
به‌دلیس - AA
تیمه تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و پاككردنه‌وه له گۆڕستانی مه‌یدانی سه‌لجوقییه‌كان له قه‌زای"ئه‌خڵات"ی به‌دلیس باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا كه به گه‌وره‌ترین گۆڕستانی شوێنه‌واریی ئیسلامی له جیهاندا داده‌نرێت.
ئه‌خڵات كه به ده‌روازه‌ی چوونه نێو ناوچه‌ی ئانادۆڵوی توركه‌كان ده‌ناسرێت شوێن پێگه‌ی چه‌ندین شارستانییه‌ت بووه له ئۆاتیانس كه شانشینێكی كۆن بووه له چاخی ئاسنین تا ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی.
هه‌روه‌ها قه‌زاكه مۆزه‌خانه‌یه‌كی كراوه‌یه و چه‌ندین پاشماوه‌ی قه‌ڵا و پرد و گۆڕستان و حه‌مامه‌كانی تێدایه، جگه له گۆشە كه قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامیی كلاسیكیه.
له‌سه‌روبه‌ندی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی گۆڕه‌كان كه ته‌مه‌نیان سه‌دان ساڵ ده‌بێت چه‌ندین زانیاریی نوێ به‌رده‌ست ده‌كه‌ون سه‌باره‌ت به مێژووی ناوچه‌كه.
"ئه‌خڵات" له‌نێو لیستی كه‌له‌پووری جیهانیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و كولتوور "یونیسكۆ"یه له ساڵی 2011ه‌وه كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كێلی گۆڕ و شوێن و پێگه مێژوویی و شوێنه‌وارییه‌كان تێیدا به‌رده‌وامه.
كێلی گۆڕه‌كانی ئه‌خڵات درێژترینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و به‌رزی هه‌ندێكیان ده‌گاته چوار مه‌تر و له پارچه به‌رد پێكدێت و چه‌ندین شێوازی هونه‌ری به هۆی ئه‌و نووسین و نیگارانه‌ی له‌سه‌ری هه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت.
پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه به چاودێری و رێنمایی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نزیكه‌ی 32 پسپۆڕ و چه‌ندین تهنكیككار كاری تێداده‌كه‌ن و ناوچه‌كه وه‌كو شوێن ئیشێكی گه‌وره‌ی لێ هاتووه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو جێگری سه‌رۆكی كاره‌كانی به‌دواداگه‌ڕان له گۆڕستانی مه‌یدانی سه‌لجوقییه‌كان له ئه‌خڵات، دكتۆر محه‌مه‌د كولاز كه هاوكات مامۆستای به‌شی مێژووی هونه‌رە له كۆلێژی ئاداب زانكۆی وان ده‌ڵێت له‌كاركردن له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین گۆڕستانی شوێنه‌واریی ئیسلامی له جیهان به‌رده‌وامن كه رووبه‌ره‌كه‌ی 210 دۆنم ده‌بێت.
روونیشی ده‌كاته‌وه "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار كێلی قهبرهكانمان ته‌واوكردووه له ساڵی 2011ه‌وه، جگه له پاككردنه‌وه‌ی 800 كێلی دیكه و نۆژه‌نكردنه‌وه و جوانكردنه‌وه 750 پارچه نووسینی دیكه".
كولاز ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌خڵات به‌درێژایی مێژوو رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه و سه‌نته‌رێك بووه بۆ كۆكردنه‌وه و دابه‌شكردن له‌و ناوچه‌یه، هه‌روه‌ها بایه‌خی سه‌ربازی و سیاسیشی هه‌بووه و ئه‌خڵات سه‌نته‌رێكی زانستی بووه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی كه هه‌ندێك جار گه‌یشتوونه‌ته 300 هه‌زار كه‌س.
به‌مدواییانه‌دا ژماره‌یه‌ك شوێنه‌وارناسی تورك نیگارێكیان دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 883 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته بۆ سەردەمی ئهتابكییهكان.