توركیا به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی كابولی كرد
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: "ئه‌م هێرشه نامرۆڤانه‌یه كه خه‌ڵكی بێتاوانی كردووه‌ته ئامانج به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین"
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه خۆكوژییه‌ی كرد كه شه‌وی رابردوو له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ئاهه‌نگێكی كرده ئامانج و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی ئه‌فغانستان كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س له هێرشێكی تیرۆریستییدا له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، خه‌م و په‌ژاره دایگرتووین.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌م هێرشه نامرۆڤانه‌یه كه خه‌ڵكی بێتاوانی كردووه‌ته ئامانج به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین، داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین و سه‌ره‌خۆشیی له حكوومه‌تی دۆستی ئه‌فغانستان و گه‌لی ئه‌فغانستانی برا ده‌كه‌ین".
له هێرشه‌كه‌ی دوێنێدا كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه خوێناوی‌ترین په‌لاماری تیرۆریستییه، ٦٣ كه‌س كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵن كوژران و ١٨٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن