Enes Sansar,Ramal Abdullah Mahmood
18 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2019
ئه‌ماسیا – AA
له جه‌ژنی قورباندا، ٣٠ هه‌زار كه‌س سه‌ردانی پارێزگای ئه‌ماسیا-یان كردووه كه به هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له شازاده‌كانی دەوڵەتی عوسمانی له‌وێ یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه به "شاری شازاده‌كان" ناسراوه.
ئه‌ماسیا ئه‌ستێره‌ی گه‌شتیاری كولتووری له دره‌وشانه‌وه‌دایه و به هۆی بوونی چه‌ندین شوێنی سه‌رنجڕاكێشی وه‌ك گۆڕی لهبهردههڵكهندراوی پاشاکانی پۆنتوس و چیای هارهشهنا ناوی خراوه‌ته "لیستی كاتی میراتی جیهانی" یونیسكۆ. له میانی جه‌ژنی قورباندا، ٣٠ هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یان كردووه.
هاووڵاتییان كه له شاره‌كانی دیكه‌ی توركیاوه روو ده‌كه‌نه ئه‌ماسیا وێنه له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری شیرین و فه‌رهاد و گۆڕی لهبهردههڵكهندراوی پاشاکانی پۆنتوس ده‌گرن.