توركيا.. ٢٩ هەزار و ٢٨١ تووشی كۆرۆنا بوون و ١٨٥ كەسيش بە ڤایرۆسهكه گيانیان لەدەستداوە
لە تورکیا ژمارەى ئەو نەخۆشانەى کە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە گەیشتە پێنج هەزار و ١١ نەخۆش. لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، چوار هەزار و ١٥ تووشبووی کۆرۆنا چاكبوونەتەوە، كۆى گشتیى ٤٠٠ هەزار و ٢٤٢ تووشبوو لە ڤایرۆسەکە چاكبوونەتەوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٦٨ هەزار و ٢١٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٩ هەزار و ٢٨١ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٨٥ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٦٨ هەزار و ٢١٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، ٢٩ هەزار و ٢٨١ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و شەش هەزار و ٤٣٩ نەخۆش تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٥ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە. چوار هەزار و ١٥ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٤٠٠ هەزار و ٢٤٢ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٨ مليۆن و ٤١٥ هەزار و ٦٣٦ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٤٩٤ هەزار و ٣٥١ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٣ هەزار و ٥٥٨ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٨٠ هەزار و ٥٥١ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە پێنج هەزار و ١١ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٤ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٤،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧١،٣ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٩،٢ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١١ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٨ـه.
- "هێز بدەنە بەرەنگاربوونەوەكە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ شەش هەزار و ٤٣٩ نەخۆشى نوێمان هەيە. هەڵكشان لە ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيره بەردەوامە. ببن بە پشتیوانی كارمەندانى تەندروستيمان كە سەركەوتووانە ئەم ئەركەيان گرتووهته ئهستۆ. توندتر پابەندى رێكارەكان بن هێز بدەنە بەرەنگاربوونەوەكە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن