Yeşim Sert Karaaslan
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٥٨١ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٥٦ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١١٦ هەزار و ٦٠٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، هەزار و ٥٨١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٦ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٣٥٥ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٨٨ هەزار و ٩٥٤ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١١ مليۆن و ١٦٠ هەزار و ٩٤٦ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٢٩ هەزار و ١٣٨ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە هەشت هەزار و ٦٠٩ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣١ هەزار و ٥٧٥، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤١١ نەخۆش.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٦,٢ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٤٨،٦ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٨،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣١،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٧،٦ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٣يـه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ئەمڕۆ هەزار و ٥٨١ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. ئاراستەى داكشان لە ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە دەستی پێكرد. كەمكردنەوەى ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە، بە دەستپێكردنى چارەسەرى پێشوەخت دەبێت. كارمهندانی تهندروستییمان به كۆششێك لهسهرووی توانای مرۆڤ كاردهكهن. با له بهرهنگاربوونهوهكهدا پشتیوانیان بین".