توركيا.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٧٢٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٢ ھەزار و ١٣١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجمدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٧٢٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە و ٧١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٢ ھەزار و ١٣١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجمدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٧٢٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە و ٧١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری وڵات بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٢ ھەزار و ١٣١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجمدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٧٢٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە و ٧١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
راشگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٤٠١ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٣٠٢ ھەزار و ٤٩٩ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیووەتی: "لە چوارچێوەی ئەو پشکنینانەی کە ئەمڕۆ ئەنجامدراون، ھەزار و ٧٢٣ نەخۆش تۆمارکراون. ئەوەی کە دەبێتە ھۆی دابەزاندنی ژمارەی نەخۆشەکان بریتییە لە رێگریکردن لە رێگاکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکە".