Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
ئەنقەرە- AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگەیاند "کاتێک تەماشای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکەین، ئەوە دەبینین کە گەلەکەمان بەهایەکی گەورەی دایە هاوپەیمانیی کۆمار، سەرکۆمارمان و ئاک پارتی".
بەکر بۆزداغ سەبارەت بە ئەنجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24ی حوزه‌یران گوتی: "له‌نێو پارته‌كاندا مه‌هه‌په سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد. چونكه ئه‌نجامێك هاته‌وه كه ته‌واوی پێشبینی و راپرسیه‌كانی به‌درۆخسته‌وه".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ هەروەها گوتی: "گوته‌كانی به‌ڕێز ئینجه له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و قبووڵكردنی ئه‌نجامه‌كان بۆچوونی راست و دروستن. سەرکۆمارمان، دوێنێ روونکردنەوەی ئەوەی دا کە 'پەیامەکەمان وەرگرتووە'. ئەوەی کە ئەو پەیامە بە درووستیی بخوێنینەوە و پێویستییەکانی بە شێوەیەکی راست ئەنجامبدەین، زۆر گرنگە".
لەبارەی دەنگەکانی دەمیرتاش و هەدەپەشەوە، به‌كر بۆزداغ گوتی: "ده‌میرتاش كه‌متر له‌سه‌دا نۆی ده‌نگی هێناوه، پارته‌كه‌ی ده‌نگی زیاتری هێناوه. ئه‌مه بێگومان ده‌ریده‌خات كه به‌شێك له ده‌نگه‌كانی جه‌هه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، بۆ هه‌ده‌په چووه، ژماره‌كان زۆر روونن. ئەگەر ئەم دەنگانە لە جەهەپەوە نەڕژابایەتە نێو هەدەپەوە، ئەوە لە ئێستادا هەدەپە بەربەستی تێنەپەراندبوو".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ هەروەها گوتی: "به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ فه‌تۆ ده‌ستگیركراون و له به‌ندیخانه‌ن، ره‌نگه هه‌مووشیان، ده‌نگیان به هه‌ده‌په دابێت".
بەکر بۆزداغ گوتی: "كڵچدارئۆغڵو كه‌سێك نییه ئامانجی بردنهوهبێت. سیاسه‌تێكی په‌یڕه‌وكردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاك پارتی. سەرکۆمارمان، دوێنێ روونکردنەوەی ئەوەی دا کە 'پەیامەکەمان وەرگرتووە'. ئەوەی کە ئەو پەیامە بە دروستیی بخوێنینەوە و پێویستییەکانی بە شێوەیەکی راست ئەنجامبدەین، زۆر گرنگە".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاشکرایکرد ئه‌ندامبوونی سهركۆمار له پارتێكدا نابێته كۆسپ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن راپه‌ڕێنێت و گوتی: "سیستمی حكوومه‌تی سه‌ركۆماری، سیستمێكه به‌ئیراده‌ی گه‌ل ده‌سته‌به‌ری دیموكراسی ده‌كات. ئه‌م سیستمه سیستمێكه رێگه به ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌س نادات. یه‌ك سه‌ركرده‌یی ده‌هێنێت، به‌ڵام رێگه به ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی نادات. ئایا كه‌سێك كه سه‌دا 50 + 1ی هێناوه، ده‌توانێت تاكڕه‌وی بكات؟".
سەبارەت بە مژرانی کڕینەوەی خزمەتی سەربازییش، بەکر بۆزداغ گوتی: "ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌رله‌مان له یەکی تشرینی یه‌كه‌مدا پشوو وه‌ربگرێت. بابه‌تی كڕینه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی، دوای تشرینی یه‌كه‌م تاوتوێده‌كرێت".
لەبارەی هەڵگرتنی باری نائاساییشەوە جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ گوتی: "ئیرادەکە زۆر ئاشکرایە، ئیرادەی لابردنی باری نائاسایی هەیە و چوارچێوەی ئەم ئیرادەیە و وادەکەی دیاریی دەکرێت و بەو پێیە هەنگاو دەنێین".
بەکر بۆزداغ هەروەها گوتی: "ئەوەی کە ئەنجامەکانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا و ئاژانسی ئانادۆڵو یەکدەگرێتەوە، نیشاندەری ئەوەیە کە ئاژانسی ئانادۆڵو کاری گەیاندنی هەواڵ بە دروستیی و متمانەپێکراویی ئەنجامدەدات. له‌نێو جه‌هه‌په‌دا نه‌خۆشییه‌ك هه‌یه به‌ر له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك و له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یان هه‌یه كه یان گه‌ل، یان كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كان یان دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن یاخود كه‌سانی دیكه ده‌كه‌نه ئامانج. با سه‌ره‌تا ئه‌و بۆچوونه‌یان بگۆڕن".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ راشیگەیاند "كام له هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو كه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مان بڵاویكردووه‌ته‌وه هه‌ڵه و كه‌موكوڕ ده‌رچوون؟ زانیاریی هه‌ڵه‌ی بڵاوكردووته‌وه؟ نه‌خێر".
بەکر بۆزداغ گوتیشی: "(ئینجه) له كه‌شێكدا كه رۆژنامه‌وانی بیانیشی تیادابوو، ته‌ره‌ته‌ی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ده‌ركرد كه دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیاییه و له لایه‌ن جیهانه‌وه چاودێری ده‌كرێت. ئایا ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی دیموكراسییه؟ ئایا ئه‌مه هه‌ڵوێستێكه كه رێز له ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادیی راده‌ربڕین بگرێت؟".