Sangar Hamad Azeez
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی "دیموکراسی و شەهیدان" لە ئیستانبوڵ هاووڵاتیان پەیتا پەیتا روو لە یەنی کاپی دەکەن.
کۆبوونەوەکە کە لە ژێر رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ بەڕێوەدەچێت تێیدا کارمەندانی شارەوانی لە خاڵە پشکنینەکان کڵاو و ئاڵای تورکیا بەسەر ئامادەبووان دابەش دەکەن و لە گۆڕەپانەکەشدا وێنەی ئەتاتورک و رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڵواسراوە.
بە مەبەستی رووماڵکردنی رووداوەکانیشت پلاتفۆرمێک بۆ میدیاکاران ئامادەکراوە هەروەها لە تەواوی خاڵەکان نەخۆشخانەی گوێزەرەوە و شوێنی نوێژ و ئاودەست و چەندین پێدوایستی تر دابین کراون.