پەرلەمانی تورکیا
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی بەدەپە پەروین بوڵدان، پاش کۆبوونەوەی فراکسیۆنی بەدەپە لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان لەبارەی دەنگۆکانی کاندیدبوونی گولتان کشاناک ھاوسەرۆکی بەدەپەی ئێستا بۆ سەرۆک شارەوانیی دیاربەکر گوتی، تا ئێستا ھیچ کەسێک بەمەبەستی خۆ کاندیدکردن بۆ سەرۆکی شارەوانیی گشتیی دیاربەکر سەردانی بەدەپەی نەکردوە.
سەبارەت بە گولتان کشاناکیش گوتی: "کشاناک لە دەرەوەی وڵاتە و سبەی دەگەڕێتەوە، ئەگەر پێویست بوو ئەو خۆی روونکردنەوە دەدا."