Abdullah Çelik,Hemın Othman Mohammed
10 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2018
بینگۆل - AA
عومه‌ر چاكر كه هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 62 ساڵانی خه‌ڵكی بینگۆله له رێگه‌ی "سه‌به‌ته‌ی به‌خشین"ه‌وه كه له كه‌ناری باخچه‌ی سێوه‌كه‌ی هه‌ڵیواسیوه، سێ‌و پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه به‌ڕێگاكه‌دا تێده‌په‌ڕن.
چاكر كه له مه‌زاری كانتاری گوندی ساریچیچهكی سه‌ربه ناوه‌ندی بینگۆل ده‌ژی، به‌درێژایی وه‌رز سێوه‌كانی باخچه‌كه‌ی له گوندی ئهكینیۆڵو له رێگه‌ی "سه‌به‌ته‌ی به‌خشین" ده‌به‌خشێت به‌و رێبوارانه‌ی به‌لای باخچه‌كه‌یدا تێده‌په‌ڕن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو چاكر باسی له‌وه كرد كه ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌و شێوازه په‌یڕه‌و ده‌كات و دڵخۆشه هاووڵاتییان سێوی ناو سه‌به‌ته‌كه هه‌ڵده‌گرن.
چاكر كه باوكی دوو منداڵه و دوو ساڵ لەمەوبەر هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه باسی له‌وه كرد كه بۆ خێری هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی هه‌تا ماوه سێ‌و له باخچه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت.
گوتیشی: "له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌م له مه‌زاری كانتار سه‌به‌ته‌ی به‌خشینم هه‌ڵواسیوه. سێوی دره‌ختی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌مه نێو سهبهتهكهوه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان هه‌ڵیگرن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له رێگه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن ده‌یانه‌وێت سێ‌و و میوه‌ی باخچه‌كه بخۆن من سه‌به‌ته‌كان پڕده‌كه‌م ئه‌وانه‌شی لێره‌وه تێده‌په‌ڕن هێنده‌ی ده‌یه‌وێت ده‌یبه‌ن. ئه‌و میوه‌یه‌ی بهرههمیدههێنم زیاتر پێم خۆشه بیبه‌خشم له‌وه‌ی بیفرۆشم. ته‌نها سێ‌و ناخه‌مه سهبهتهكهوه به‌ڵكو ئه‌و سه‌وزه و میوه جیاوازانه‌ی له وه‌رزی به‌هاره‌وه پێده‌گه‌ن له سهبهتهكهدا دادهنێیم".