Abdullah Shukur
29 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی: "بۆخۆی لە کاندیدبوون ھەڵدێ، دەترسێت لە خۆکاندیدکردن. ھەموو رۆژێک بیانوێک دەدۆزێتەوە. ھەموو رۆژێک بە سەرکۆمار دەڵێت 'با لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی گفتوگۆ بکەین، ئەگەر بوێریت وەرە با قسە بکەین'، ئێمەش دەڵێین ئەگەر تۆ بوێری وەرە مەیدان. کاندیدی ئێمە بەرێز سەرکۆمارمانە، تۆش دەبیتە کاندیدی کێ ئەوە ببە. لە گۆڕەپانەکانی تورکیا پێشبرکێ بکەن. با گەلی تورکی ئازیز ببێتە دادوەر و بڕیار لەسەر ئەم پرسە بدات".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ پێش کۆبوونەوەی ئاسایی کۆنفیدراسیۆنی یۆزگات لێدوانی پێشکەش بە رۆژنامەنووسان کرد.
بەکر بۆزداغ لەبارەی ئەو ١٥ پەرلەمانتارەی چوونەتە ریزەکانی پارتی ئییی گوتی: "ئەم رووداوە وێنەیەکی ناشرینی بێ رەوشتی سیاسییە، من ھەرگیز وێنەی بریکاری سەرۆکی فراکسیۆن و جێگری سەرۆکی گشتی لەبیر ناکەم. پەرلەمانتاران دەگرین و سەرۆکی گشتیش بەم شێوەیە ئەو پەرلەمانتارانەی ناردە شوێنێکی دیکەوە".
بەکر بۆزداغ ھەر لەبارەی ئەو ١٥ پەرلەمانتارەی کە چوونەتە ریزەکانی پارتی ئییی گوتی: "ئەوانی بە قارەمانی دیموکراسی راگەیاند، بەڵام قارەمانێتی دیموکراسی زۆری نەخایاند. دەستبەجێ پێویستی گەڕانەوە ھاتە ئاراوە. لە ئێستاوە سەرۆکی گشتی بەمەبەستی گەڕاندنەوە زەمینە خۆش دەکات".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ زیاتر گوتیشی: "ئەو بینایەی (رێککەوتنەی) ویستیان دروستی بکەن ھەر لەسەرتاوە بەسەریاندا رووخا، جەھەپە و پارتەکانی دیکەش کەوتنەژێریەوە ".