Mazın Asad
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند: "پنتاگۆن دووبارە ئاشکرای کرد لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوام دەبێت کە لە نێوانیاندا پەیەدە و یەپەگە ھەیە. بێگومان ئەمە لە روانگەی ئێمەدا قبووڵکراو نییە. چونکە پێدانی هەر چەک و فیشەکێک بە یەپەدە و یەپەگە، لە رێگەی پەکەکەوە بە واتای ھەڕەشە دێت بۆ سەر تورکیا. ھەر ھاوکارییەک لە پێدانی چەک بە پەیەدە و یەپەگە لە گۆڕەپانی سووریا یان ھەر شوێنی دیکە جا بە چ پاساوێک بێت، بە واتای درێژکردنەوەی تەمەنی پەکەکە دێت. بۆیە قبووڵکردنی ئەمە جا بە ھەر ھەڵومەرج و پاساوێک بێت لێتەگەیشتنی بە ھیچ شێوەیەک مومکین نییە".
کاڵن لەمیانی ھەشتەمین لووتکەی بۆغازیچی لە ئیستانبوڵ، گوتارێکی پێشکەش کرد.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد کە تیایدا ترەمپ روونی کردبووەوە ئیتر چەک بە پەیەدە و یەپەگە نادەن، لەوبارەیەوە رایگەیاند: "ئەوانەی زۆر کەم لە سیستەمی و پێکھاتەی ئێستای ئەمریکا دەزانن، رەنگە رۆژی دواتر بە سەرسورمانەوە پێشوازی لە روونکردنەوەی پنتاگۆن بکەن. پنتاگۆن دووبارە ئاشکرای کرد لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوام دەبێت کە لە نێوانیاندا پەیەدە و یەپەگە ھەیە. بێگومان ئەمە لە روانگەی ئێمەدا قبووڵکراو نییە. چونکە پێدانی هەر چەک و فیشەکێک بە یەپەدە و یەپەگە، لە رێگەی پەکەکەوە بە واتای ھەڕەشە دێت بۆ سەر تورکیا. ھەر ھاوکارییەک لە پێدانی چەک بە پەیەدە و یەپەگە لە گۆڕەپانی سووریا یان ھەر شوێنی دیکە جا بە چ پاساوێک بێت، بە واتای درێژکردنەوەی تەمەنی پەکەکە دێت. بۆیە قبووڵکردنی ئەمە جا بە ھەر ھەڵومەرج و پاساوێک بێت لێتەگەیشتنی بە ھیچ شێوەیەک مومکین نییە. دۆخی ناکۆکی نێو سیستەمی ئەمریکا کە سەرۆک شتێک دەڵێت و یەکەیەکی سەر بەو شتێکی دیکە دەڵێت و لە گۆڕەپانەکەش شتێکی دیکە ئەنجام دەدرێت، لە رووی سیستەمی ئەمریکا ئاماژە بە دۆخێکی ناجێگر دەکات".