Muhammed Nuri Erdoğan
22 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2023
ئەنقەرە – AA
سەرۆکایەتیی داواکاری کۆماریی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٢٤ تۆمەتباری رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە و داعش دەرکرد.
سەرۆکایەتیی داواکاری کۆماریی ئەنقەرە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆردا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٩ کەس دراوە کە دەرکەوتووە لەسەر داواکاری پەکەکە/کەجەکە لە رێککەوتی جیاوازدا چالاکی رێکخراوەییان لە پارێزگای ئەنقەرە ئەنجام داوە و لە میانی چالاکییەکانیاندا، هەوڵیان داوە ستایشی کارە توندوتیژییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی بکەن و رەوایەتی بە کارەکانیان بدەن.
هەروەها بڕیاری دەستگیرکردن بۆ پێنج هاووڵاتیی بیانی دراوە کە دەرکەوتووە چالاکی رێکخراوەیییان بۆ داعش ئەنجام داوە.
بەمەبەستی دەستگیرکردنی ٢٤ تۆمەتبارەکە، تیمە پەیوەندیدارەکان هەڵمەتێکی هاوکاتیان دەست پێ کردووە لە پێنج پارێزگای تورکیا.