توركيا, ژيان

بوونی کەشوهەوای دوو وەرز لە بناری چیاکانی ئاراس

لە گوندەکانی ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئیدر کە لایەکیان سەوزاییە و لایەکی دیکەیان بەفرە، کەشوهەوای دوو وەرز بەیەکەوە دەگوزەرێت.

Hüseyin Yıldız  | 09.05.2022 - نوێکردنەوە : 10.05.2022
بوونی کەشوهەوای دوو وەرز لە بناری چیاکانی ئاراس

Iğdır

ئیدر – AA

لە گوندەکانی ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئیدر کە لایەکیان سەوزاییە و لایەکی دیکەیان بەفرە، کەشوهەوای دوو وەرز بەیەکەوە دەگوزەرێت.

وەرزی زستان لە گوندەکانی بناری زنجیره‌ چیاکانی ئاراس کە دەکەونە سنووری پارێزگاکانی ئیدر و ئاگری بە سەختی تێپەڕی. لەگەڵ بوونی بەفر لە هەندێک ناوچەی گوندەکاندا، وەرزی بەهاریش خۆی نمایش کردووە و بەرگی سەوزی بە بەر خاکەکەیدا کردووە.

لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی بناری چیای جاندەرویش کە سێ هەزار و ٢٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە سنووری ئیدر و سەربە زنجیرە چیاکانی ئاراسە، ئاوێتەبوونی سەوزایی وەرزی بەهار لەگەڵ بەفردا دیمەنێکی زۆر جوانی دروست کردووە.

دانیشتوانی ناوچەکە کە پیشەیان ئاژەڵدارییە و بژێویشیان لەسەر ئەوەیە، ئاژەڵەکانیان لە تەویلەکان دەرکرد و لە لەوەڕگاکان بەخێویان دەکەن.

ئیبراهیم سوچین کە دانیشتوی گوندی ناهرکرانی سەربە قەزای توزڵوجایە لە پارێزگای ئیدر کە دوو هەزار و ٣٠٠ مەتر لە ئاست رووی دەریاوە بەرزە، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی گوندەکەیان زۆر بەرزە، وەرزی زستان تیایدا درێژە دەکێشێت.

ئیبراهیم سوچین باسی لەوە کرد کە بە بەراورد بە ناوەندی شار، وەرزی هاوین درەنگتر لە گوندەکەیاندا دەردەکەوێت و بەفر لەسەر چیاکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.

رەیس سوچین کە ئەویش یەکێکە لە دانیشتوانی گوندەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە جیاوازی کەشوهەوای وەرز لەنێوان ناوچەکەیان و ئەو ناوچانەی نزمن لە ئاستی رووی دەریاوە نزیکەی یەک مانگە.

رەیس سوچین ئەوەشی خستەڕوو کە هێشتا بەفر لەو شوێنەیە کە ئەوانی تیادا دەژین و گوتی: ''ئەم بەیانییەش بەفر باری. لێرە بەفر تا نزیکی کۆتایی هاوین دەمێنێتەوە''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın