بوومەلەرزەیەک دەریای ناوەڕاستی هەژاند
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٩ پلە لە دەریای ناوەڕاست روویدا.
Ankara
ئەنقەرە- AA
بەڕێوبەرایەتی کارەساتی سروشتیی و دۆخی لەناکاو "ئافاد" رایگەیاند کە کاتژمێر ٠٤:٠٩ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٩ پلە لەسەر پێوەری رێختەر دەریای ناوەڕاستی هەژاندووە.
بەڕێوبەرایەتی کارەساتی سروشتیی و دۆخی لەناکاو "ئافاد" لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، چەقی بوومەلەرزەکە لە دووری ٢٩٥ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی داتچای سەربە پارێزگای موغڵا و لە قوڵایی ٦،٠٥ کیلۆمەتر بووە.
لە کاتژمێر ٠٣:٤٠ی بەرەبەیانیشدا، بوومەلەرزەیەک لە نزیک ئەو ناوچەیە بەگوڕی ٤ پلە روویدا بوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن