Hüseyin Cem Dağıstanlı,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
09 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٠٨:٢٨ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣،٩ پلە، دەریای ماڕماڕای هەژاند.
سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر لەناو دەریای ماڕماڕا و لە دووری ١٤،٤١ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کاراجابەیی سەربە پارێزگای بورسا روویداوە.