Ayşe Şensoy Boztepe
23 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ١٣:٤٨ خولەکی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە، قەزای ئەلبیستانی پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كانی توركیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، لە قەزای ئەلبیستانی سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە روویداوە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٨،٧٦ کیلۆمەتر روویداوە.