Murat Asil
17 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2024
سێواس - AA
کاتژمێر ١١:٢٩ خولەک بە کاتی ناوخۆی ئەنقەرە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٧ پلە بە پێوەری ڕەختەر لە سێواس ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی لە ناکاوی تورکیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر ١١:٢٩ خولەک بە کاتی ناوخۆی ئەنقەرە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٧ پلە بە پێوەری ڕەختەر قەزای ناوەندی سێواسی هەژاندووە.
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٠.٥٧ کیلۆمەتری توێکڵی زەوی ڕوویداوە.
بەرپرسانی سێواس بڵاویان کردەوە کە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکی نەرێنییان لە بارەی بوومەلەرزەکە پێنەگەیشتووە و، بەپێی ئامارە بەراییەکانیش بوومەلەرزەکە زیانی گیانیی و ماڵیی لێنەکەوتووەتەوە و، تیمەکانیش بەردەوامن لەسەر کارە مەیدانییەکانیان.