Yusuf Soykan Bal
01 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2025
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ١١:٤٧ خولەکی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣،٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە بورسا ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، لە قەزای گەملیک بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣،٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە.
بومەلەرزەکە لە قووڵایی ٩،٨٢ کیلۆمەتر ڕوویداوە و، لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستیپێکراوە.