Ethem Emre Özcan,Eşref Musa,Ahmet Karaahmet
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2023
ئیدلب – AA
ئەو بوومەلەرزانەی کە بەگوڕی ٦،٤ و ٥،٨ پلە شارۆچکەکانی دەفنە و سامانداغ-ی پارێزگای هاتای لە باشووری تورکیای هەژاند، لە ناوچە جیاجیاکانی سووریاش هەستی پێکرا.
بەپێی ئەو زانیارییەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە رایگەیاندووە، لە سووریا دوای ئەو بوومەلەرزانەی کە چەقەکەی هاتای بووە خەڵک روویانکردووەتە کۆڵانەکان.
بوومەلەرزەکان لە ئیدلب، حەلەب، حەما، عەفرین، عزاز، جەرابلوس، باب و تەل ئەبیەز و سەرانسەری وڵاتەکە هەستی پێکراوە.
باس لە رووخانی هەندێک باڵەخانەش کراوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی بهرێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (AFAD)، بڵاو کراوەتەوە کاتژمێر ٢٠:٠٤ خولەک بووومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٤ پلە شارۆچکەی دەفنە و لە کاتژمێر ٢٠:٠٧ خولەک بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٥،٨ پلە شارۆچکەی سامانداغ-ی هەژاندووە.