İbrahim Erikan
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦،٤ پله كه چهقهكهی شارۆچكه‌ی ده‌فنه سه‌ربه هاتای بووه، روویدا.
سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد) بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر ٢٠:٠٤ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦،٤ پله كه چهقهكهی شارۆچكه‌ی ده‌فنه سه‌ربه هاتای بووه، روویدا.
بوومه‌له‌رزه‌كه كه له پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ریش هه‌ستی پێكرا، له قووڵایی ١٦،٧ كیلۆمه‌تردا روویداوه.
پارێزگاری هاتای، ره‌حمی دۆغان له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك هه‌واڵمان سه‌باره‌ت به بوومه‌له‌رزه‌كه پێگه‌یشتووه، سه‌رگه‌رمی ههڵسهنگاندنیانین، پشكنینه‌كانمان به‌رده‌وامن".