Enes Kaplan
11 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌تا ئێمه لێره‌دا دره‌خت ده‌چێنین. باشه ئه‌وانه له كوێن كه به گوتنی 'دره‌خت' پشێویان ده‌نایه‌وه؟ ئه‌وانه‌ی له‌پێناو ژینگه‌دا ١٧ ساڵه هیچ نه‌ما پێمان نه‌ڵێن كوان، له كوێن؟ له هیچ شوێنێك نین، دره‌ختێك نییه ناشتبێتیان".
له میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی "١١ ملیۆن دره‌خت: ئه‌مڕۆ نامام، سبه‌ی هه‌ناسه" كه به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی ناشتنی دره‌خت له ناوچه‌ی باتیكهنت چاكرلار رێكخرابوو، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان به سڵاوكردن له ته‌واوی به‌شداربووانی به‌رنامه‌كه ده‌ستی به گوتاره‌كه‌ی كرد و، رایگه‌یاند: "ئه‌م دیمه‌نه جوانه‌ی ئه‌مڕۆ لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شی ده‌كه‌م له هه‌مان ساتدا له دوو هه‌زار و ٢٣ شوێنی جیاوازی ٨١ ویلایه‌تی وڵاته‌كه‌ماندا رووده‌دات. له به‌رواری ١١.١١.٢٠١٩ كاتژمێر ١١:١١ خولهك. تێكڕا ١١ ملیۆن نه‌مام و دره‌خت به ئومێدی هه‌ناسه بۆ داهاتوو ده‌چێنین. ئامانجمان ئه‌وه‌یه وێنه‌ی توركیایه‌كی سه‌وز پێشكه‌ش بكه‌ین".
ئه‌ردۆغان له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "له ١٧ ساڵدا به ناشتنی تێكڕا چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار نه‌مام، رووبه‌ری دارستانمان له ٢٠،٨ ملیۆن هێكتارهوه گه‌یانده ٢٢،٦ ملیۆن هێكتار".
سەرکۆماری تورکیا ئه‌ردۆغان، باسی له هه‌ستیاریان كرد بۆ سه‌وزایی و رایگه‌یاند: "شه‌یدای ئێمه بۆ سه‌وزایی، هه‌ستیاریمان بۆ دره‌خت و ژینگه به ته‌رازووی كه‌س ناپێورێت".