Şener Toktaş
05 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2021
به‌دلیس – AA
له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای به‌دلیس-وان، چوار كه‌س برینداربوون و برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
دوو ئۆتۆمبێل كه ناسنامه‌ی شۆفێره‌كانیان نه‌زاندراوه له‌سه‌ر رێگای به‌دلیس-وان به‌ریه‌ك كه‌وتن.
له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا، چوار كه‌س برینداربوون و برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
دواتر تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
شۆفێران و برینداربووان كه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كاندا گیریان خواردبوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه هێندرانه ده‌ر و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قەزای تاتوان كران.