به‌دلیس.. ده‌ریاچه ده‌مه‌وانه‌یی-یه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كه‌ی نه‌مرود
- نه‌مرود كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان دووه‌مین و له‌سه‌ر ئاستی توركیاش گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ده‌مه‌وانه‌یی-یه به ئاوێزانبوونی له‌گه‌ڵ ره‌نگی زه‌رد، سه‌وز و سووری پاییزدا پێشوازی له میوانان ده‌كات.
Bitlis
به‌دلیس – AA
نه‌مرود كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان دووه‌مین و له‌سه‌ر ئاستی توركیاش گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ده‌مه‌وانه‌یی-یه به ئاوێزانبوونی له‌گه‌ڵ ره‌نگی زه‌رد، سه‌وز و سووری پاییزدا پێشوازی له میوانان ده‌كات.
ئه‌م ده‌ریاچه‌یه دوو هه‌زار و ٢٥٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزتره و له میانی پڕۆژه‌ی ئاراسته ده‌ستبه‌ژێره‌كانی ئه‌ورووپاوه "خه‌ڵاتی دانسقه‌یی" پێبه‌خشراوه و به "به‌هه‌شتی سه‌ر رووی زه‌وی" ناسراوه، جگه له دیمه‌نه دڵڕفێنی سروشتییه‌كه‌ی به گۆماوه سه‌هۆڵی و گه‌رمه‌كانی، ئه‌شكه‌وتی سه‌هۆڵبه‌ند، هه‌ڵمكێش، جۆره‌كانی باڵنده و فره‌یی زینده‌یی چوار وه‌رزی ساڵ گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی بۆ لای خۆی راده‌كێشێت.
ژینگه‌دۆستان به مه‌به‌ستی بینینی سه‌رجه‌م ره‌نگه‌كانی پاییز به‌یه‌كه‌وه، دێنه تاڤگه‌كه و بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی یادگارییه‌كانیان وێنه ده‌چركێنن.
هێلێم هوانگ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسایه سه‌ردانی نه‌مرودی كردووه و به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ناوچه‌كه‌یان زۆر به‌دڵه بۆیه خیوه‌تیان لێ هه‌ڵداوه و گوتی: "شه‌وان ئاسمانی ئێره ته‌واو جیاوازه. زینده‌وارانی نزیك ده‌ریاچه‌كه ده‌بیندرێن. به‌ڕاستی جوانییه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه".
بوراك ئاڵبایراك-یش كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له ئیستانبوڵه‌وه هاتووه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاتوونه‌ته ناو ئه‌و سروشته دڵڕفێنه‌ی ده‌مێكه ناویان بیستووه و گوتی: "ده‌ڵێی په‌لكه‌زێڕینه‌یه ئێره هێنده ره‌نگاوڕه‌نگه. پێشنیاز ده‌كه‌م بۆ هه‌موو كه‌س روو لێره بكات و تاكو له بینینی ئه‌و جوانییه دڵڕفێنه بێبه‌ش نه‌بن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن