Hemın Othman Mohammed
24 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2016
دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به چه‌كی كیمیایی (غازی خه‌رده‌ل) هێرشی كرده سه‌ر ناحیه‌ی تازه‌ی سه‌ربه كه‌ركووك، 15 كه‌س له به‌ركه‌وتووانی ئه‌و چه‌كه كه له عێراقدا چاره‌سه‌ریان نه‌بوو، ره‌وانه‌ی توركیا كران و ئێستا له شارۆچكه‌ی پۆڵاتڵی سه‌ربه ئه‌نقه‌ره چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
پاش ئه‌وه‌ی برینداره‌كان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مبوڵانسی سه‌ربه هێڵی ئاسمانی پێگاسوس له هه‌وڵێره‌وه گه‌یه‌ندرانه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغای ئه‌نقه‌ره، گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی پۆڵاتڵی و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت. برینداره‌كان كه هه‌موویان توركمانن، پێكهاتوون له نۆ پیاو، چوار ژن و دوو منداڵ.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی خزمه‌ته ته‌ندروستییه به‌په‌له‌كانی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌خۆشخانه گشتییه‌كانی توركیا د. محه‌مه‌د بایرام، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 15 برینداریان له عێراقه‌وه هێناوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی پۆڵاتڵیان كردوون و گوتی: "پێویست به دۆخێك هه‌بوو بۆ جیاكردنه‌وه به‌ركه‌وتووانی هێرشی چه‌كی كیمیایی. بۆ ئه‌مه‌ش گونجاوترین نه‌خۆشخانه‌مان نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی پۆڵاتڵی بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه له رووی فیزیكی و ته‌كنیكیه‌وه گونجاوه".
رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له 9ی ئاداری ئه‌مساڵدا، به چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر ناحیه‌ی تازه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش به‌ر كاریگه‌ری چه‌كه‌كه كه‌وتن.