Aişe Hümeyra Akgün
21 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2025
ئیستانبوڵ - AA
براوەکانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنە هەواڵ کە ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێکیخستووە و، ناسراوە بە "İstanbul Photo Awards 2025" ئاشکرا کران.
بۆ ئەم پێشبڕکێیە نزیکەی ٢٢ هەزار وێنە پێشکەش کراون و، ٢٩ فۆتۆگرافەر لە ١٠ بەشدا خەڵاتیان وەرگرت.
%2FAA-37406268-1-.jpg)
لە نێو ئەو وێنانەی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە نێردراون، ئەمساڵ بەرهەمی فۆتۆگرافەری فەڵەستینی، سەعید جەراس بە ناوی "غەززە-دێربەلەح" بە شایستەی خەڵاتی "وێنەی ساڵ" دانرا.
لە وێنەکەدا دایک و باوکێک هەیە کە منداڵەکانیان لە دوای کوژرانیان لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە نێو خێمەکەیاندا لە دێربەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لە باوەشیان گرتوون.
%2FAA-37406272-1-.jpg)
براوەکانی خەڵاتی وێنەی ئیستانبوڵ کە لە ساڵی یەکەمی دامەزراندنیەوە بووەتە پلاتفۆڕمێکی جیهانیی و هەتا ئێستا ٢٠ هەزار فۆتۆگرافەر ناویان تێدا تۆمارکردووە، لە دانیشتنێکی ئۆنلاینی لیژنەی دادوەری نێودەوڵەتیی کە پێکهاتووە لە کەسایەتیە بەناوبانگەکانی جیهانی وێنە، دیاریکران.
%2FAA-37406340.jpg)
هەریەکە لە وێنەگری ناشناڵ جۆگرافیک، ئامی ڤیتاڵ و پەیامنێری وێنەیی، کارۆڵ گوزی و پەیامنێری وێنەیی و ئەندامی ئاژانسی نور، یوری کۆزیرەڤ و پەیامنێری وێنەیی رۆیتەرز، گۆران تۆماسێڤیچ و ڕاوێژکاری میدیای بینراو، میشێل سکۆتۆ و سەرۆکی پەیامنێرانی وێنەیی ئاژانسی وێنەیی گێتی ئیمێجس، کامیرۆن سپێنسەر و پەیامنێرانی وێنە، ئەحمەد سەل و فرات یورداکوڵ ئەندامی لیژنەکەن.

لە بەشی "هەواڵی زنجیرە"دا فۆتۆگرافەری ئاژانسی فرانس پرێس (AFP)، عومەر ئال قەتاع، بە زنجیرەی وێنەکەی سەبارەت بە هێرشەکانی حکوومەتی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە پلەی یەکەمی پێبەخشرا.
لە بەشی "وەرزشی تاکەکەسی"دا، فۆتۆگرافەری ئاژانسی فرانس پرێس (AFP)، جیرۆم برۆیلێت پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
%2FAA-37406467.jpg)
لە بەشی "وەرزشی زنجیرەیی"دا، فۆتۆگرافەری ڕۆیتەرز، هانا مەککەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لە بەشی "سروشت و ژینگەی تاک"دا، فۆتۆگرافەری ئاژانسی فۆتۆی ڕۆژنامەوانی ئەورووپا (EPA)، ئەنتۆن برینک بە وێنەکانی لە تەقینەوەی گڕکانەکەی نزیک گرینداڤیک لە ئایسلەند، خەڵاتی یەکەمی بردەوە.
%2FAA-37406474.jpg)
هەروەها لیژنەی دادوەری کاری فۆتۆگرافەری ئاژانسی فرانس پرێس (AFP)، لویس تاتۆ-ی هەڵبژارد کە لە ڕێگەی وێنەکانیەوە کاریگەریی لافاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقای خستەڕوو و، کردیە براوەی بەشی "سروشت و ژینگەی زنجیرەیی".
فۆتۆگرافەری ئیتاڵی، ماورۆ دی بێتیۆ بە وێنە پۆرترێت لەسەر ژنانی ئەفغانستان بووە براوەی "وێنەی پۆرترێت".
%2FAA-37406564.jpg)
لە بەشی "وێنەی زنجیرەیی پۆرترێت"دا، سەمەر ئەبو ئەلعەوف کە کاری بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کردووە، لە وێنەکەیدا لە ژێر ناوی "ڕزگاربووانی جەنگی غەززە" پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
%2FAA-37406573.jpg)
دەتوانرێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی "istanbulphotoawards.com"ەوە زانیاریی لەبارەی ئەو وێنانەی خەڵاتیان بەدەستهێناوە وئەندامانی لیژنەی داوەری دەستبخەن.
%2FAA-37406636.jpg)
%2FAA-37406639.jpg)