بایەخی تایبەتی بە جوانترین پشیلەی وان دەدرێت
- مامۆستای تەکنەلۆجیای زانیاریی و تەکنەلۆجیا، بورجو ئوتکانەر کاڤاڵ لە ماڵەوە بە بایەخەوە پشیلەی جۆری "سپاک" کە لە "کێبڕکێی جوانیی پشیلەکانی وان"دا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەخێودەکات.
Van
وان- AA
مامۆستای تەکنەلۆجیای زانیاریی و تەکنەلۆجیا، بورجو ئوتکانەر کاڤاڵ لە ماڵەوە بە بایەخەوە پشیلەی جۆری "سپاک" کە لە "کێبڕکێی جوانیی پشیلەکانی وان"دا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەخێودەکات.
بورجو ئوتکانەر کاڤاڵ کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو سەربە پارێزگای وان، لەژێر کاریگەریی ئاژەڵەکانی سەر شەقام، دەستی بە بەخێوکردنی پشیلە کردووە، لەئێستادا لە ماڵەکەی خۆیدا پشیلەیەک بەخێودەکات کە لە لایەن ناوەندی جێبەجێکردن و لێکۆڵینەوەی پشیلەکانی وانەوە لە زانکۆی یوزونجو یڵ، ناوی "سپاک"ی لێنراوە.
کاڤاڵ هەموو رۆژێک پشیلەکە خاوێن دەکاتەوە و شیری دەداتێ، ئەو پشیلە موو سپییە، چاو رەنگاوڕەنگە، بۆ تەنها ساتێکیش جێناهێڵێ.
ئەو مامۆستایە بەشداریی بە "سپاک" لە "کێبڕکێی جوانیی پشیلەکانی وان" کرد و توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و وەک "جوانترین پشیلە" هەڵببژێردریت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن