Rauf Maltaş
05 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2023
شانڵیئورفا – AA
باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی لە پارێزگای شانڵیئورفا داڕووخا و تیمە پەیوەندیدارەکانیش رەوانەی ناوچەکە کران.
باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی لە شارۆچکەی هالیلییە سەربە پارێزگای شانڵیئورفا کە بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی شەشی شوبات لە قەهرەمانمەڕەش روویان دا و ١١ پارێزگای تورکیایان گرتەوە، زیانی بەرکەوتبوو داڕووخا.
تیمەکانی سهرۆكایهتی بهرێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان، ئاگرکوژێنەوە، تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان رەوانەی ناوچەکە کران.
کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لەژێر داروپەردووی داڕووخاوی باڵەخانەکەدا بەردەوامن و ژمارەیەک کەسیش بە برینداری دەرهێندراونەتەوە.