Zuhal Demirci
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، ده‌یڤد ساتیرفیڵد سه‌باره‌ت به‌و پرۆژە یاسایانه‌ی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگی لەسەر درا، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، باڵیۆز ساتیرفیڵد سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ده‌ركراوه له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ١٩١٥ كه هیچ بنه‌مایه‌كی مێژوویی و یاسایی نییه و ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی په‌سه‌ندی كردووه كه پێشنیازی سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر توركیادا به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕیاری به‌ناو ''جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی'' كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاوه ده‌ركراوه ره‌تكراوه‌ته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه ئه‌و بڕیاره هیچ بنه‌مایه‌كی مێژوویی و یاسایی نییه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا به‌توندی ئیدانه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه كراوه كه پێشنیازی سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر توركیادا به‌هۆكاری ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی.