İlkay Güder,Cankut Taşdan,Rewa Mahmut Hasan
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە-AA
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رایگەیاند "لە چەند رۆژێکی نزیکدا عەفرین بە رۆژانی ئاسوودەیی خۆی شاد دەبێتەوە. پاککردنەوەی ناوچەکە بە شێوەیەکی قارەمانانە بەردەوامە".
سەرۆکی پارتی نەتەوەیی تورکیا(مەهەپە)، دەوڵەت باخچەلی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە چەند تویتێکی بڵاو کردووەتەوە.
دەوڵەت باخچەلی نووسیوویەتی: "لە چەند رۆژێکی نزیکدا عەفرین بە رۆژانی ئاسوودەیی خۆی شاد دەبێتەوە. پاککردنەوەی ناوچەکە بە شێوەیەکی قارەمانانە بەردەوامە".
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی هەروەها لە توتێکی دیکەدا نووسیوویەتی: "دەستبردنی پاشماوە خۆحەشاردەرەکانی یەپەگە و پەکەکە و فەتۆ بۆ وڵات و بنەماکانی گەلی تورک، مەحاڵە. ئەوانەی ھەوڵی ئەمە دەدەن لەناو دەبردرێن".