ئەنتاڵیا
سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست-مەھەپە دەوڵەت باخچەلی دەڵێ ئەردۆغان بێ حیسابکردن بۆ راستیە نیشتیمانییە دوور مەوداکان ھەڵوێستی خۆی پێشمەرگە لە بەشێکی دیکەی وڵات دەکاتە کەسێکی سیاسی.
سەرۆکی مەھەپە لە دووەمین کۆنگرەی ئاکادیمیای پارتەکەی قسەیکرد و گوتی: "ئەوان ھەڵگریی سەرەکی زانست و زانیاریی میللەتی تورکیان، بە خەمبارییەوە دەیڵێم کەلتووری تورک – ئیسلام ئاراستەی پێشکەوتنی خۆی نەپاراست. لەکاتی خۆی لەگەڵ پێشکەوتنی زانست و تەکنیک نەڕۆیشتین، بۆیە ئەمڕۆ لە رووی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووریی خۆ گیڤ دەکەینەوە. وڵاتێک سەقامگیر نەبێ، ئاشتی کۆمەڵایەتی بەرقەرار نەکا، ئارامی نەدۆزێتەوە، سیستم و ھاوسەنگی نەکاتە رێسا، بوژانەوەی شارستانێتی ئەو ھەڵبەتە نەمومکینە."
باخچەلی ھەروەھا گوتی: "ئەوانەی لەسەر دەسەڵاتن، خاوەن رێنوێی نیشتمانی نین، کاتێ دەگاتە سەر داواکاری جوداخوازن، ھەنگاوی ئاڵۆز دەنێن و بە رێگایەک بەرەو کاولکاریی دەڕۆن. دەستەوژەی تورکبوون لەسایەی ئەو سیاسەتە بەرەو لاوازی دەڕوات. سیاسەت جێگای مووکێشی گرتۆتەوە داینەمۆکەی سووتاوە و قەیران دروستبووە. ئەو ئۆپەراسیۆنە جوداخوازەی لەچەند رەھەندێکەوە بەڕێوەدەچێ، ھەوڵدەدا ژێرخانی ناسنامەی تورکایەتی بدزێ، تایبەتمەندی گەورە و ئەسڵی تورک لە وڵاتەکەی دەبێتە کۆچبەر، پەنابەر، میوان و ھەروەھا رووبەڕوی مامەڵەی پاشماوەی ئەتنیکی دەبێتەوە. پێویستە سنووری دوایی ئەو قەربوو کردنەوەیە دیاربکەین و بزانن لە کوێ دەوەستێ. بە پێچەوانەوە دوای ١٠٠ ساڵ شوێن پەنجەی تورکایەتی نامێنێ. بەم رێگایە وەڵامی پرسیاری " من کێمە " بە " من تورکم" نادرێتەوە."
باخچەلی پێیوایە کەلتوور و ناسنامەی تورکیا، تەنیا بە ھاتنەگۆی نەتەوەپەرستی تورک دەپارێزرێ. بەپێچەوانەشەوە کاردانەوەی نیشتمانی نەتەوەیی تورک لەناودەچێ:" پڕۆسەکە ئەوەندە پڕە لە فشار و شتی دروستکراو، لەناو تورکیا لە جێگای میللەتی تورک میللەتێکی تر دروست دەکرێ."
باخچەلی پێیوایە، ھەندێ سەرچاوەی ناوخۆ و دەرەکی ھەوڵدەدەن میللەتی تورک لەناوخۆدا بەشەڕ بێنن، کەمپی کورد – تورک دروستدەکەن، ھەوڵی بەرپارکردنی ململانێی ئەتنیکی دەدەن، بۆ ئەوەی چاوەڕوانی جوداخوازی پەرە پێبدەن بەشەو رۆژ لەسەر خەتن:" سەرۆک وەزیر و حکومەتەکەی، لە چوارچێوەی تەندری پڕۆژەی جیابوونەوە، ھەوڵ دەدەن مێشک ئیفلیج بکەن، بە دروشمی دانبەخۆتان بگرن با ھیچی تر دایکان نەگرین لەو دیوی سنوور، لەجیاتی بێدەنگکردنی سیاسەتی جوداخوازی، زیاتر ھانی دەدەن و پشتگیریی دەکەن.
باخچەلی دەڵێ ناوبردنی بەڕێوەبەرایەتیی ھەرێمی باکووری عێراق بە "کوردستان" بە چەپڵە لێدان و پێشوازیکردن لە بارزانی لە دیاربەکر، کاریگەری خراپی بەجێھێشتووە: "ئەردۆغان بێ حیساب، دوور لە راستی نیشتمانی، بە ھەڵوێستی خۆی پێشمەرگە لە بەشێکی تری وڵات دەکاتە کەسێکی سیاسی. لە نەورۆزی رابردوو پەیامی ئۆجالان لە دیاربەکر خوێنرایەوە، ئەم لۆژیکە لەژێر ناوی رۆڵی ئەو لە مەیدانەکان ئەنجامدرا. ئێستاش لە دیاربەکر بکوژی تورکمانەکان لەباوەش دەگرن. ئەوانەی بە رۆژان لە دیاربەکر پەیامی ئاشتیان دا، بانگی برایەتی و دۆستایەتی دەکەن، ھەموو رۆژێک لە کەرکوک، دوزخورماتوو و تەلەعفەر نقومی خوێن دەکەن. بێگومان ئەو رەوشە ناخۆشە، ھیچ حیساب بۆ نەریتی دەوڵەتی تورکیا ناکا. دەبینین تێڕوانینی میللەتی تورک دیار نییە. ھاتنی بارزانی بۆ دیاربەکر، تەنیا بۆ مەڕاسیمی تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەک و مارەبڕینی بە کۆمەڵ نییە. سەرۆکوەزیران ئەو پێشمەرگە بە رەگەز کوردە برایەی خۆی تا ئاستی نوێنەرایەتی بەرزکردۆتەوە، بە جوڵە دەروونیەکانیشی نموونەی ئەمەی نیشانداوە. لە ھەکاری بارزانی گەورەو زەقکراوەتەوە، مۆڕالی بەخشیووە. سەرۆکوەزیران دەرفەت و ئیمکانی زۆری بۆ ئەوانە رەخساندووە کە لەسەر نیشتیمان و میللەت حیسابیان ھەیە."